ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پێکەوە دەبین تائەوکاتەی مانک

تانە لەچاوت ئەدا

کەهەرگیز

 

..........

 

پێکەوەدەبین تا لوتکە بەڕۆژ دەڵێ

لەمنەوە دەر مەکەوە

کەهەرگیز.

 

..........

 

پێکەوە دەبین تا کەعبە لەخودا

هەڵ دەگەڕێتەوە

کەهەرگیز.

 

..........

 

پێکەوە دەبین تا دەمانچەیەک

لەدەستی با دەگیرێ

بۆ کوشتنی من

کەهەر گیز.

 

...........

 

پێکەوە دەبین

تادڵ کوفری لەتۆ جیا بونەوە دەکا

کەهەرگیز.