ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

(۱)

من چەترو ئەو باران،

لێزمەی نوێژە

عیشقی من

(۲)

من خەون و ئەو خەیاڵدان،

بەربوونەوەی نوچە

واژۆی ئەو

(۳)

ئەو کافر بوو من زاهید،

خوڕەی سێوە

دۆزەخی من

(٤)

من دڵۆپ و ئەو دەریا،

خەڵتانی وشکاییە

دڵی ئەو

(٥)

من قفڵی قافییەک ،ئەو قەسیدە

قوڵبونەوەی مەدلولە

دالی من

(٦)

من قوربانی ئەو جەللاد،

کاڵبوونەوەی ڕۆحە

جەستەی ئەو

 

21/6/2019