ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

کورتە،چیــــــرۆکـــی

  پـــــەســا کـــافـــکا

 نوسینی قانع هولان

 

چاوم هەڵ هێنا تارماێکی زبر کە زانیم پڕچێکی ڕەشە ڕوخسارمی داپۆشی بو وەک مۆتەکە لە سەر سەرم بۆیە ترسام دەستم برد چاوەکانم سڕیەوە بەخۆم وت دووبارە لەخەو هەڵسانێکی نامۆ كافكای و ناخۆش ڕوی داوە. بەڵام زۆری نەخایاند کە هستم کرد پڕچەکە لادەچێ ڕوخسارێ خاوەن پرچەکە دەردەکەوێ ناباوەڕانە جوانی و ڕۆشنای خۆی ئەنواند کە شەپۆلی ئارامی و دڵنیای دەبەخشی بەدڵم بەجۆرێک ترسم گۆڕا بە نەشوەو ئارامی کە خۆم پێنەگیرا ڕاست بومەوە بینم لە کێلگەیەکی پڕلە گوڵ و گوڵزارم شنەی با خۆی ئەکێشا بەجەستەما خوڕەی ئاوی ڕوبارێک سەرنجی ڕاکێشام ئاسمان شین و ساماڵ تاچاوم پڕی ئەکرد جوانی سروشت بو هێندە دڵ ڕفێن و جوان بو دیمەن و سەوزای و دەنگی چۆلەکە و فرینی پاساری لە دەوری کوخێک سەرم وەڵگێڕا بۆ لای خاوەن پڕچەکە بەخۆم وت نەڕۆشتبێ بەڵام بینم دەستی توند گرتوم سەرنجم بەوردی دا بینیم خۆی زۆرلە دیمه نی سروشتەکە جوانترە هەمو جوانێک خواوەند لەودا خوڵقاندوێ تی بەسەرسامی یەوە، وتم: جەنابت کێ!؟ ئێرە کویە؟

وتی: من بەختی باشی تۆم....ئێرەش کیڵگە و باخی دڵی منە.

وتم:ئەی من چیدەکەم لێرە!؟..من لەوەته ته ی هه م ژیان گۆشە و سێبەری تاریکی داومەتێ بۆیە هەست ئە کەم هه ڵەیەک ڕوی داوە، من جێگام ئێرەنیە.

ئافرەتە شۆخەکە،وتی: نا بەهەڵە نەهاتوی.... تۆ ئەوکەسەی کە خواوەندی ئەندێشەم بەر بژێری کردی وتی بی بەخشم بە تۆ.

وتم: گەورەم میهرەبانم جەنابت زۆر بەخشندە و مەزنی...منت لەوباوڕە تاریکە دەر هێنا چونکا تا ئێستاش وام ئەزانی (ژۆزیف.ک)م.... بەڵام شۆخۆ شەنگ و بێ وێنە لەجوانی تۆ(جەنابت)خاکی دڵت بەخشی بەمن منیش وەک زەربازێکی ئاشق ئەجەنگم بۆ ئەوەی کەس داگیرت نەکات، وە بزانە من ڕوحم دەبەخشم بە گەورەیت.

لەو ڕۆژەوە، ئادیای کافکا وەک خۆی پیرۆز بەرز ئەمێنێتەوە، بەڵام بۆمن نا....بۆ ژزیف.ک.

ئەو فریشتە یە بزە و خەندەی پێ بەخشیم، لە ژێر سێبەری تاریکی نەمام.من بوم بە خاوەنی جوانترین نیشتیمان،

ناوم ڵێ ناوە... تۆ....(جەنابت(

 

کۆتای