ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

‎تا ئەو تەمە دەڕەوێتەوە لێرە بە

‎پێویستیم

‎بەدەستگرتنی تۆو بەرزبوونی گوڵە گەنمێكی گەرمیانە

‎دەنگم لای مزگەوتێك جێهێشتبوو

‎پیرە پیاوێك

‎خەریكی دڵدانەوەی ئاسەواری ڕەشبوونەوەی ڕەنگەكان بوو

‎لەكۆڵانی ئەودیو ژنێكی پیر

‎بەدیار ژماردنی بەروارەكانی ئەنفال وبۆلەیلەتولقەدر دانیشتبوو

‎نوێژی ئیستیخارەی بۆ كوڕە تاقانەكەی دەكرد

‎كچۆڵەیەك بەدەم شێتیەوە

‎خۆی لەقوڕی دەروازەكانی ڕەیان هەڵدەسوو

‎نیشتیمانێك نەدەنگی ماوە نەمرۆڤ

‎نەخۆری ماوە نەباران

‎نەخودای ماوە نەئاسمان

‎بیرم دێت پێڵاوێكی گەرمیان سكاڵی نوسی

‎بەس كانیەكی ڕوخاو گوێی لێبوو

‎هەڵەبجە نامەیەكی ناڕەزای دایە ئاسمان

‎دەرگە لەڕیشی تەرمێكی ڕزیو داخرابوو

‎شیعرێكم بۆ بخوێنەوە نەبۆنی وەرینی لێبێ ونە شكانی دڵێكی تێدا بێت

‎گۆرانیەكم بۆ بڵێ

‎با

‎وەك خودا

‎دەستی لەسەر ڕوحی گەرمی سەما بێت

‎لێرە بە

‎من خەریكە

‎ئەو جەنگە دەمشكێنێ

‎خەریكە سروشتم وێران دەكات و مەعبەدی نوێژەكانم دەڕوخێنێت

‎لێرە بە

‎تەمێك ماڵەكەمی داگرتووە

‎ناتوانم

‎سەیری پشكوتنی گەڵاوپێكەنینی نەغمەكانی ئێوارە بكەم

‎ناتوانم

‎باڵی ئەو گۆرانیانە ببینم

‎مەست مەست

‎بەسەرابی ڕوحم دەگەیشتن

‎لێرە مەڕۆ

‎بارانێك لێرە فڕێی داوم

‎بەدەم

‎نوسینەوەی ئازارێكە

‎دەڕژێمە ناو شعورتەوە

__________