ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، سەرکردەکانی ئێران لە قسەی خۆش و نەرم تیناگەن، بەداخەوە تاکە شتێك کە تێی دەگەن ھێزە. جه‌ختیش ده‌كاته‌وه‌، ئەمریکا بەھێزترین سوپای جیھانی ھەیە و تەنیا لە ماوه‌ی 2 ساڵی رابردوودا 1.5 تریلیۆن دۆلار وەبەرھێنانیان لە سوپادا کردووە.

ئه‌م قسانه‌ی سەرۆکی ئەمریکا له‌ زنجیره‌ تویتێكدا هاتوون، كه‌ ئه‌مڕۆ له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاویكردووه‌ته‌وه‌ ده‌ڵێت: ده‌سه‌ڵاتدارانی تاران له‌ قسه‌ی خۆش و گوته‌ی نه‌رم تێناگه‌ن، كه‌ جێگای داخه‌ ته‌نیا له‌ زمانی هێز تێده‌گه‌ن.

هێزیش بەكار بهێنین ئێران دەبێتە وێرانەیەك كە پێشتر روینەدابێ‌.