ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 لە پێناوی چاوەكانتا گشت چاوێكم لا جوانە

بەڵام چاوی تۆ گیانەكەم شاجوانی گشت چاوەكانە

 لە پێناوی چاوەكانتا شەونخونیم كێشا ئەمشەو

بەدرێژایی شەو دانیشتم نەكو چاوم بچێتە خەو

 نابینا ئەو كەسە نییە كەوا چاوی لەدەسداوە

گەلێك چاوساغان دەبینم توانای بینینیان نەماوە

 لە میحرابی ئەوینتدا نوێژ هەر بۆ چاوی تۆ دەكەم

نزاو پاڕانەوەو هاوار گیانە هەر بۆ ناوی تۆ دەكەم.