ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(١)

نهێنى،

خۆشبەختى من،

تۆیت.

**** 

(٢ )

تۆ دوریت،

دوور...

دورى، 

دوور. 

ئیتر چاوى من چ سودێکى هەیە؟

***** 

(٣)

ئەم وەرزى زستانە ،

زستانێکى زۆر،

زۆر.... 

سارد دەبێت. 

بۆئەوەى، 

لەسەرمانا ڕەق هەڵنەیەم.

وێنەکەت بەدیوارى ژورەکەمدا هەڵدەواسم.

***** 

(٤)

خه‌نده‌ى،

سه‌ر لێوه‌كانت،

له‌ ڕه‌فه‌ى كتێبخانه‌كه‌مدا هه‌ڵده‌گرم. 

بۆ ڕۆژانى بێ تۆيي ،

كه‌ڵكم ده‌خۆن.

*****

(٥)

بێ تۆ،

لە ڕۆژێکی مانگی تەموزدا

دەبمە،

پارچەیە سەهۆڵ.

******

(٦)

بێ تۆ،

لە ڕۆژێکی مانگی تەموزدا

دەبمە،

پارچەیە سەهۆڵ.

****** 

(٧ )

هێندە خۆشم دەوێی 

بەیانییەک،

نیوەڕوانێ،

عەسرێ،

ئێوارانێ

نیوەشەوێ،

من نازانم کەی ؟

بەڵام هەر چرکەیە بێت

تۆ دەمکوژی.

***** 

(٨ )

لە وەرزی ( بەهار )

جوانتری.

****** 

(٩)

هه‌موو حۆرييه‌كانى،

به‌هه‌شت

بۆ خودا.

به‌ته‌نيا تۆش،

بۆ من!

***** 

(١٠)

كاتێك،

بير له‌تۆ ده‌كه‌مه‌وه.‌ 

واته‌ من هه‌م.