ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

      

 ڕقم لە هەموو ڕەنگەکان دەبێتەوە

تەنیا  تاڵە  قژە ڕەشەکانت نەبێت

بە هیچ   ڕووناکیەک هۆگر  نیمە

 تیشکی  خۆری چاوەکانت نەبێت

...

تامەزرۆی جوانی پیاوێک نەبوومە

نەشئەی   لێوی  سوورت   نەبێت

بەزریانی   ڕەشەباێ    نەهەژایمە

غەیری هێنانی وشەی  ناوت نەبێت

...

قەت  ئاگرێ نەیتوانیوە  بمسوتێنێ

گڕوتینی ئاگردانی عەشقت نەبێت

پایزیش پێی نەکراوە سیمام زەرتکا

کەبەهاری سەوزی ئەوینت هەبێت

...

نیگام وێلی دیدارێکی کتوو پڕ بوو

با هەر لێوت وەک هەنگە ژاڵ  بێت

من هەستی تاڵیم نییە بەو هەڵمژینە

نوقڵی شیرینە ماچ لەدەمت بڕژێت