ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

جانتاکەی پڕە لەپێکەنینی ماکیاج و

لەنوستنی ئاوێنە،

فەنتازیای کچێک

*

کەنەخۆش دەکەوێت بەلەتێک تیشک،

جەستەی دەبێتە تنۆک،

پەتای بەفر

*

لەناو گەڵاکاندا مەلە دەکا،

درەخت دەژەنێ

تاڵێک چۆلەکە

*

بەبێرییە سەوزەکانیان،

گۆمەکە دەخەنە پێکەنین

وەرزشی بۆقەکان

*

ماڵەکەیان ڕادەخەن،

بەدەنکە گەنم

پاشەکەوتی مێروولە

*

)با) خامۆش دەکەن،

خۆڵەمێش دەکەنە بالیف

شەپۆلێک خەڵوز

*

ڕۆژ هەڵەبجەیی

14/7/2019