لە ڕۆخ تۆ مەڵۆیەك هەناسەی من كەوتوو بوون
بڕێك شیعری سپی بەوێدا ڕەتبوون و سروەیەكی تۆم گوێ لێبوو
تەنك تەنك
شەوبای عەترێكی خامۆشی تكا
بەربۆتەوە سەر ڕوحم
پێت گووتم
ماڵێكم دەوێ لەباران
دەمەوێت
لەئاسماندا بمرم وشەوەكانم
هەڵبكێشم لەتریفە
دانیشتنەكانی نیگا
بەردەمەوە سەر مانگ
لەپاڵ ئەو ئەستێرانە نیشتیمانێك بدۆزینەوە پڕی بێت لەدڵی سور
تەپۆلكەو ڕێگاكان سەمای ئێوارە بە باڵی ئەوینەوە گریدەنەوە
دەمەوێت
ماڵێكم هەبێت دوور بێت لەچەقۆ
ئاسن سەرابی دەنگەكان نەكا بە تفەنگ