ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

هونەری سینەما خەونی مرۆڤ ناگەیەنێت بە حەقیقەت بەڵام دەی کات بەواقیع، 

بەجۆرێکه ئەوەی لەخەونیدا ڕوو ئەدات مرۆڤ تۆماری ئەکات لەبیری خۆیدا، سینەما بە جوانترین شێوە هەنگاوی ناوە بۆ ....وێناکردنی.... و وێنەگرتنی بە شێوازێکی زۆر نزیک لە ڕاستی ئەو مەودایەی کەپێ دەڵێن خەون خەیاڵ. ئادەمیزاد یان ، هۆمۆ ساپێنس (Homo sapiens)زیاتر لە چواردە هەزار ساڵە مێشکی گەشەی کردوە، وە بوە بە بونەوەریکی خاوەن فامو بیر (ئەقڵ) هەر لەسەرەتای ئەوگەشەکردنەوە ، مرۆڤ مەبەست و ئارەزوی بوە ئەوەی ئەی بینێ تۆماری بکات وەك بەڵگەیەك بۆ کەسانی دەورو بەری یان بۆ ئایندەبەجێ بێڵێ،چونکا مرۆڤ سەرەتای گەشتنی بوو بەو ئاستەی کە چۆن هاو بەشەکانی بەئاگا بکاتەوە لەوەی ڕویداوە یان هەرشتی کەبینیوێتی ، هەربۆیە بەرلەوەی ووشە بەکاربێنن بۆ لێک تێگەشتن گەشتن بەو ئاستەی کە بە کێشانی وێنەی ئەو ڕوداوە یان ئەو کەرەسە و بونەوەرانە ناچار بۆ زیاتر شیکردنەوە گەیاندنی ئەوەی لەهزریا دروست بوە، ئامانج یان لەلا دروست دەبو، هەوڵیان دا بەو ڕێگایە یەکتر بەئاگابکەنەوە ، وە بەڵگەش بۆ ئەم بۆچونە ئەوەیە کە لە ئەشکەو تەکانی ئەوروپا و ئەفریقاو ئاسیایە بە دەیان وێنە کێشراوە و هەر لە مرۆڤ ئاژەڵ بگرە تادەگاتە کەرەستەی جەنگی و دارو درەختیش.

بەڵێ ئەوە بۆ ئێمە سەلمێندراوە کە زیاتر لە حەوت هەزار ساڵە مرۆڤ هەوڵی داوە ئەوەی لەخەون و ووشیاریدا ئەیبینێ وێنەی بکێشێ و تۆماری بکات، ئەوەش ئەو ڕاستی یە ئەخاتە ڕوو کە هونەری پەیکەرتاشی وشێوەکاری و نوسین زادەی ئەو دۆزینەوە و ئەو هەوڵە جوانانەن کە مرۆڤ سەرەتا لە ئەشکەوتەکانەوە یەکەم هەنگاویناوەبۆی

.هەرچەندەگەشتنی مرۆڤ بەو ئاستە زۆری خایاند کە بتوانێ وەک ئەمڕۆ بە ئاسانی خەونو ئارەزوو وە یان مێژوی ڕابردو ئێستاو داهاتوی بکات بەبەشێ لەواقیع، ئەوڕاستیەمان لەبیرنەچێ کە وێنا وێنە کردن ڵەلایان مرۆڤەوە زۆر لە پێش نوسی ئەب جەد و پیتەوە پێ گەشتوەو داهێنانی بۆکردوە بەجوانی توانی وێنەی هەست و سۆزمان نزیک بکاتەوە لە و حەقیقەتەی دەرك و هۆش و خەیاڵی مرۆڤ بەو شێوە یەی کە ئیمڕۆ بەرجەستە بوە لە سینەما زۆر بەجوانی خۆمان لەناخی ئەو دەرکەوتەوە خەونەکانمان ئەدۆزینە وە بەجۆرێک چیرۆک ئەبێ بە بەشێک لە ژیان بۆ ئێمەو وە خۆشمان ئەخەینەجی کاراکتێرەکان ، بە ڕادەیەك کە وەک خەونەکانمان کاراکتێرەکان بترسن،ئەترسین ، غەمگین بن، غەم گینین ...خۆشحاڵبن خۆشحاڵێن ، بگرە زۆربەی کات ئێمە بەرلە ئەکتەرەکان ڕاستی و ترس و خۆشی هەست پێ دەکەین ، بەڵێ ئەوە جادوی سینەمایە کەتوانیوێتی پێش خەون و ئارەزووەکانمان کەوێت بە سەیری فیلمێك کاتێکی زێڕینمان پێ ببەخشێت ئەم هونەرە سەرکەوتوانە توانیوێتی بمانکات بە بەشێک لە خۆی هەرچەندە کاتیش بێت بەڵام لێزانانە و ئاقڵانە توانای بەرجەستەکردنی ئەو واقیعە دەکات لەبری ئەوەی هەکامێك لەئێمە خەونێک بەتەنهاببینین ئەوە سینەما خەونێك دروست دەکات هەموومان پێکەوە ببینین بە بەچاك یان خراپ هێزەوە توانیوێتی مرۆڤەکان پێکەوە هاوڕا و هاوبیر بکات دیدو ڕوانیان یەك بخات لە ڕوی جیهان بینی هاوڕایان بکات خۆشەویستی و نزیک بونەوەی کەلتوری و دابوو نەریت لەکۆمەڵگای مرۆڤایەتی بەدەست بێنێ.

سینەما توانیوێتی بیسەلمێنێ کە لە مێژوی هونەریدا

سەرکەوتو ترین هونەرە...