ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

پڕم لەتۆ و شەرم دەکەم

تائێستاکەش خۆزگەکانم هەر

سەرابە

هێندەی پڕیم دورم لەتۆ

نازانم بۆ

چیم کردوە پاداشتەکەم هەر

عەزابە

 

دەنگە ژێکانت بجوڵێنە

شتێک بڵێ

تەنانەت با یەک وشەش بێ

دڵە خورپەم بوەستێنە

دڵم کانگای سۆزی تۆیە

جێ نزرگەی هەستی تۆیە

 

بەسە ئیتر تۆنی بێدەنگیت بشکێنە

رابە سەرپێ

عەیبە توڕدەو

ئیلهامی شێعرم بۆ بێنە

 

مەڵبەندی تەندروستی ژاروە

١٥/٧/٢٠١٩