له بیرت كردم
وه‌ك چۆن ئاو سه‌رچاوه‌ی خۆی له‌بیر ئه‌كات
تا هه‌تا ناگه‌ڕێته‌وه
لهببرت چوو ماهووتی شه‌وم لوول بده‌ی
بۆ ناو تیشكی سپێدانی ببەیتهوه؟
سێوی دڵم بخه‌یته ناو سه‌به‌ته‌یه‌ك
بیخه‌یته ناو باخه‌ڵته‌وه
یا شه‌ونمی ڕژاوی هاواره‌كانم
به سه‌ر په‌لكه گیاكان كۆبكه‌یته‌وه
له‌بیرت چوو به‌سته‌ڵه‌كی هه‌ناسه‌ی من بتوێنییهوه
یا كتێبی هه‌زار ساڵه‌ی شكایه‌تم بخوێنییه‌وه؟
دره‌ختێكم هه‌تا دێ ئهچهمێمهوه
كه‌ی دێی ڕه‌گی وشكه‌وه بووم، بڕوێنییهوه
هه‌زار ساڵه ده‌رگاكان ئه‌شكێنم و په‌نجه‌ره‌كان ئه‌كه‌مه‌وه
بۆلای تیشكی جاویدانی تۆ ڕائه‌كه‌م
تا دێ ئه‌دگاری ئه‌و تیشكه‌ش
له‌من به‌دوور ئهخەیتەوه