ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئەم شەو

وەك شەوانی تر

بەدیار وێنەكەت خەوتم

خەوم بینی

لەم خەوما لەسەر كەنارێك

وەستابوم

 باسی عەشقی تۆم بۆ

ماسیە بچوكەكان دەگێڕاوە

هەرچی بۆنی مێخەك و قەنەفڵ و

حەمبەرە

خۆیان بەگەردەنم هەڵواسیوە

من لەخەیاڵ كردنی پیاوێك بوم

لەڕەنگی عەشق

بۆنی عەشق و هەناسەی دەریا

خەیاڵەكەی منیان هەڵگێڕاوە

ئەو لێرەیە

ماسیەكان نقوم بون و ئەستێرەكان

چاویان داخست

ئاخر شەرم دەیانگرێ ئێمە لەئامێزی

یەكتر ببینن

تۆ دەستەكانت تەزیوە

من هەرچی مێخەك وقەنەفڵی

سەر سینەم بوو پچڕاندم

تا جێ پەنجەكانت بكەمەوە

تۆ حەزت دەكرت تالە قژەكانم

كۆكەیتەوە

تاڕوخسارم لە تۆ نەشارنەوە

منیش گوڵمەكانم سوور هەڵگەڕان

هێندەی لە لێوەكانت خشان

دەریا بەو دیمەنە هێمنتر بوو

گەڵاكان بێ جولە

ئەو شەوە بەیەك گەیشتنی

دوو جەستە چ لەزەتێكی

پێبەخشین

خەیاڵێكی كرد بە خەون

خەونێكیش بە ڕاستەقینە