ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئەو هەموو ماوەیە كەدووربویت،

‎سینگم،

‎بەهەناسەی بەرد بەخشیبوو،

‎دڵم،

‎لەتەنیشت جەنگ دانابوو،

‎سێبووریم،

‎بەكانی سپاردبوو،

‎ئەوینم لەگیرفانی چەپت،بەسەر مەنزڵی

‎ژوانەكاندا دەڕوانێ و

‎ترپەكانیم

‎لای تۆ جێهێشتبوو،

‎ئێستا

‎وا لەدوورگەی

‎سروشكی

‎چاوەكانمدا

‎دێم و دەچم،

‎بۆ هاتنەوەم،ڕێم لێمەگرە

‎بەهەموو بوونمەوە هاتووم و

‎بۆ ئاوێزانت

‎مل كەچم