ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

دڕكەزییەك

زەوییە بەیارەكان جێدەهێڵێ‌

خۆی بە سینگی دێمەكاریمەوە هەڵدەواسێ‌ و

گوڵە بەیبوونەكان بۆ خۆی دەبا

دڕكەزییەك

شۆڕبۆتەوە باخچەكانی ئومێدو

ئاڵاوەتە خەونەكانی لاویەتیم

لێناگەڕێ‌

بەر لەمردن

بەرهەمی دێراوەكانی نووسین و

بۆچونەكانی پیریەتیم بچنمەوە

دڕكەزییەك

خەریكە رەزەكانی نیشتمان وشك دەكا

 كاتی بژار كردنی

كاتی توڕدانی

كاتی هەڵكەندنی زۆر نزیكە.