ئەم شەو
وەک شەوانی تر
بەدیار وێنەکەت خەوتم
خەوم بینی
لەم خەوما لەسەر کەنارێک
وەستابوم
باسی عەشقی تۆم بۆ
ماسیە بچوکەکان دەگێڕاوە
هەرچی بۆنی مێخەک و قەنەفڵ و
حەمبەرە
خۆیان بەگەردەنم هەڵواسیوە
من لەخەیاڵ کردنی پیاوێک بوم
لەڕەنگی عەشق
بۆنی عەشق و هەناسەی دەریا
خەیاڵەکەی منیان هەڵگێڕاوە
ئەو لێرەیە
ماسیەکان نقوم بون و ئەستێرەکان
چاویان داخست
ئاخر شەرم دەیانگرێ ئێمە لەئامێزی
یەکتر ببینن
تۆ دەستەکانت تەزیوە
من هەرچی مێخەک وقەنەفڵی
سەر سینەم بوو پچڕاندم
تا جێ پەنجەکانت بکەمەوە
تۆ حەزت دەکرت تالە قژەکانم
کۆکەیتەوە
تاڕوخسارم لە تۆ نەشارنەوە
منیش گوڵمەکانم سوور هەڵگەڕان
هێندەی لە لێوەکانت خشان
دەریا بەو دیمەنە هێمنتر بوو
گەڵاکان بێ جولە
ئەو شەوە بەیەک گەیشتنی
دوو جەستە چ لەزەتێکی
پێبەخشین
خەیاڵێکی کرد بە خەون
خەونێکیش بە ڕاستەقینە