ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

پێکەنینەکانت لێرە بەرەوە 

ئێرە ژووری ،

خۆڕووت کردنەوەی بریـنــە ...!!

تکایـە ..!

بە کراسی ئەو غەدرەوە ،

بەبەهاری ئەو ژوورەدا مەیەرەوە ...!

ئێرە چیتر ،

بۆنی سەربردەکانی بارانـی لێ نایـە ...!

شوێن پێکانیشت بەرەوە ..

کوا بارانێک دەستی تەزیووی شیعرێکم بگرێ 

ئەوەتانێ ،

پایزی خیانەتـی بەفـر ،

چیمەنی ئەودیوو پەنجەرەی وەفامی پیر کردووە ..!!

لەنێوان من و پەرداخێک سێبەر 

بۆنی ئەگریجـەی دوو ووشەی جـوان دێ ،

ئەو دوو گێلاسە گرینۆکەی 

لەسەر شەقامی نەهاتنەوەت پیر بوون ،

ئەو دوو بێچووە ئەستێرەیەی ،

باڵەکانـی ئاگریان تەڕ کردووە ....!!!!

لەو ژوورەدا هەرچاوم دەکەمەوە 

تۆ دەستی سپیدارێک دەنێژی 

کانیەک دەبەیتەوە ماڵـــی گـریــان ..

لەو ژوورەدا ،

کەپڕیەتی لەڕستەی زیکری بەجێماوی تـۆ 

پڕیەتی لە ئاوڕدانەوەی ڕووبار 

بەیانیان خۆت هەڵیان دەستێنی لەخەو 

دوای پیاسەیەک ،

بەتەم و مژی ئەو وەهمەدا

بێرەدا دەچنە گۆڕستان ،

بێرەدا دەچنەوە ماڵـی شەو ...!!

تکا دەکەم ..

چیت هەیە لەو ژوورەدا بیبەرەوە 

لە هەناسە ،

لەو ڕستانەی ( بەیانیان ) دەبرد بۆ کوشتن 

ئەو ڕستانەی ،

هەموو ڕۆژێک دڵی ئاویان لە خاچ دەدا ،

ئەو پەیڤانەی ،

بەدەمی شیعردا نایەبۆ ووتن ...!

چیت هەیە بیبەرەوە ..

با هیچ نەسیمێک لێرە نەمرێ 

با چیتر هەتاو ،

پەلەکانی هەڵنەخـا بە تەنافی گومانەوە ..

دەمەوێ ،

لەگەڵ بێ تۆیتا ڕابێم 

چیتر تکەی ئەو بارانە چرۆی داگیرسانی تۆ نەگرێ ،

دەمەوێ ،

چیتر ختوکەی عیشوەی شیعر ،

گڕووی ،

ژوانی تۆم لێ نەگــرێ ....!!

۲۰۱۹/۸/۳۰