ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

گەڵا جاف- كەلار 

بەهۆی نەبوونی هۆڵی سینەماوە،ژمارەیەك لەگەنجی خۆبەخشی كەلار،هەفتەی فلیمێك لەچایخانەیەكی شارۆچكەی كەلار نمایش دەكەن.

كۆسرەت بورهان، یەكێك لەگەنجانی خۆبەخشی ئەوپرۆژەیە بۆ (رێگای كوردستان) باسی لەوەكرد، شەوی رابردوو 13 – 9 – 2019 فلیمی كوێستانی قەندیلیان نمایشكرد لەدەرهێنانی هونەرمەند دەرهەێنەری كۆچكردووتەهای كەریمی كەبەرهەمی ساڵی 2010 ی ئەوهونەرمەندەیە.

گووتیشی، كارەكانمان هەفتەی شەوێك لە چوارچێوەی پرۆژەی سینەمایی كلتوری بەهاوكاری سایتی كورد فلیم بەردەوامی دەبێت.