ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەیانیەکی زوو

رووناکی شەرمی لە خۆر دەکرد

من بەپەلە جلەکانم گۆڕی و

بۆنێکێ شانێلم لە لاملم دا

رێگای دوورکەوتنەوەم

لە دیوار و ژوور و

ژاوەژاوی شار بڕی .

بەدەم رێگاوە

گۆرانی و شەراب

مەستی کردین

لە دەمێکی بچووکەوە

بە ھەناسەیەکی گەرمەوە

چەند جارێك پێی گوتم

خۆشمدەوێی ،

من دەمێکە گوێبیستی

دەنگی ژن نەبوومە

بەم ھەناسەیە

ئاشنای دەنگ و سۆزی ژن

ببمەوە

دەزانم ژنەکان متمانە دەکڕن

رووناکی لە خۆر قەرز دەکەن ،

حەزم دەکرد رێگا درێژتر و

ئاسمان بەرزتر با

تا ھێزی زیاترم ھەبێ

تۆ دوور مەکەوە

منیش دوور ناکەومەوە

بانگت دەکەم

کاتێ بانگت دەکەم

دوور دوور دەڕۆین

تۆ چەند نزیکی لێم

فریادڕەسی من

ئومێدی ھەستانەوەی من

ئێمە لە عیشقدا نزیك نزیك دەبینەوە

بۆ ئەبەد لە روحی یەکتر دەتوێینەوە