ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

داهێنەرێک بەر لەوەی لە ناو جەستەیەکی فیزیکیدا بمرێت،،لە ناو سونبولی ڕێرەوەکانی یاخیبونا تلێ ئەیاو بێ ماڵئاوایی کۆچ دەکا،،داهینەرێک بەر لەوەی پێنوسەکەی وشک کات ،، وشەکانی کاڵ دەبنەوەو  ڕستەکانی یەکە یەکە بەلادادێن ،ئەوەتا داهێنەرێک شەپۆلەکانی یاخی بوون جێدێڵێ و،، خۆی دەخاتە ناو گۆمە مەنگەکانی مەڵاس بون،،چەند گوناحن ئەو مرۆڤە گوێڕایەڵ و عاقڵانە ،،وەک خەمەکانی ئەم ڕۆژگارە ،،وەک کڵۆڵیمان لە ئەستوریدا ئەپچڕێ و لەو پەڕی گومڕاییمان دا  پەرچویەکمان لە میتافیزیک نیشاندەدا ،وەک شیعرە ناوازەکەی ڕیتسۆس  وامان لێدەکا ، ئێمەی گومڕا لە ناو گێژاوی نا ئومێدی و نەهامەتیەکاندا  بڕوا بەو شتانە بکەین کە نین ،،  بڕوا بە میسالیەت بێنین و کڕنۆش بۆ مەعبەدەکانی نان بێنین ،هەرێ برا ئەو سەردەمە جەنجاڵە چیە ئیمە بەو ڕیسواییەوە تیایا ئەژین ،،وا خەریکە هەمومان لە شوناسی بە ئینسان بوون بەتاڵ دەکاتەوەو دەمانکاتەوە بە جڵقنە قێزەوەنەکەی کافکا،، وامان لێدەکا  بەو هەمو سەرکێشی و یاخیبونەی جارانەوە ،،، زەلیلانە سەربوردەکانی سازش و هۆرەکانی پیاهەڵدان بنوسینەوە ،، وامان لێدەکا بۆ لەتە نانێکی حیز بەدوای جەجاڵەکانا ڕاکەین ،،، ئەوە چ  سەردەمێکی قێزەوەنە تیایا ئەژین ،، ئەوە مرۆڤە ئاسۆگەیەک بەدیناکاو کلۆڵی خۆی ڕادەخا سەخەوێکی تەمەڵانەی تیا بشکێنێ ،، هەموو ماناکانی بەمرۆڤ بون لە خۆی دادەماڵێ و ،، پێناسەکانی یاخی بون دەگۆڕێتەوە بە فۆڕمی بایەعی و ڕاچێتەکانی عیادە ،،ئەمە تاوانبارکردنی فەریک نیە بۆ فەردێکی تر بە قەد ئەوەی بەزەیی هاتنەوەیە بە دەستێک کە لە جیاتی ئەوەی وەک جاران جەللادەکانی پێ ڕیسوا بکا ،،ئەمڕۆ بۆ نەوازش ودرۆزەی ریسوایی  بەرەو ئاسمان شۆڕبۆتەوە ،، دەکرێ ئەمە گومانخستنە سەر ئەوەسیستەمە روناکبیریەی ڕابوردوبێ کە دەسەڵات هەمیشە لە تواناییدا بوە بە ویستی خۆی  دەسەڵاتی روناکبیری ئاراستە بکا،،هەر کاتێ ئیشی پێیبوە یاخی بێ و کە حەزیشی لەو ڕۆڵی یاخیبونە نەما ،، بەویستی ئەو ببێتەوە بە بونەوەرێکی فەقیر حاڵ و گوناح ستایشکەر و ،، بە نەزاکەتەوە قسان بکا ،، لە دواییدا کارەساتی ئەم واقیعە تراژیدیایەکمان بۆ دەخولقێنێ  کە لێواو لێوە لە  کۆمێدیاو دەکرێ جارێکی تریش بڵێین چەند گوناحەروناکبیری کوردی ،، ئەوەتا ئێستاش قەڵەمە گەورەکان یەکە یەکە بەلادادێن و ماڵئاوایمان لێدەکەن  چلیتەکانی ریسواییش  بەناوی ڕوناکبیریەکی موزەیەفەوە لەسەر مێزو کورسیەکانی دەوامی ریسوایی  شانامەی درۆزنانەمان بۆ دەهۆننەوە.