ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لێم گەڕێ ....

با شیعرەکانم ،

لەسەر پەڕەی لێووت هەڵخەم

دەستم مەگرە ،

با هیچ حەرفێکم بیر نەچـێ ....!

 

لەڕۆژمێری خۆشەویستیم تۆ وون نابی

بێ خەم بە لێم

هەموو ڕۆژێک خەمەکانت لێرە دانـێ ....

 

سەرم زۆر برینی پێوەیە

بە کراسی شیعر بەستوومە ..

جار نی یە ،

بە شنەیەک نەکولێتەوە ،

جار نی یە ،

دووری پێدا نەیەتە خوار ..!

 

تۆ بڵێ ی ئێستاش

دەستم لە ،

چنینـی هەڵـە دابــێ ..؟؟!!

یان لە ،

گەرم کردنەوەی تاوانــێ ...؟؟

یان ئەوە ،

دەنگــی کەوتووی پاساریەکە

یان زایەڵەی ،

جریوەکانــی عەشقـە ،

زەمەن نازانـــێ ....!!!