بەبەرچاوی بارانەوە
پێیەکانی خۆم لە ئاگر نا
پەنجەکانم ورد کرد لەمەزەی شیعرێ
تاکو شەرمنی مانگ لەڕستەیەکدا هەڵخـەم
گەڵاکانت تێر کـا لە ڕەنگ
تاکو تینوێتی نەسیمی شیعر بشکـێ ...!!
ئێوارەیەک نامناسیەوە ..!
کە ..بــا...ڕستەیەکی منی لێ بەردەبێتەوە ڕوبار
غەریبانە ،
بە پەرچەمی شۆڕەبیەکەوە دەنوسێ
غەریبانە،
پێکەنینەکانی دەوەرێ ..
ئەو دەستەکانی پڕ دەبێ لە ترس ،
لەمەوسمی شەختەی نەریت ...!
تۆ نازانی ..
ئەو کاتە من چەندە دەشکێم ...!
کە بەیانیەک بەبێ ئاگـا پێیەکانی دەخلیسکـێ
لەسەر بەردە لوسەکانی بێدەنگیت ..!!
ئێوارەیەک نامناسیەوە ..!!
کە باخچەیەک چاوەکانی پڕ کردووە لە کـل
کە ڕوبارێک دێتەوە لە سەمـا
کە وەفا دەستەکانی دەبەخشێتە پرچی تاڤگەو
بە کونی شمشاڵێکی زەرد هەڵگەڕاو...
من ئەو کاتــە جارێکی تر ،
دڵم نادەمەوە بە دڵڕەقـی شەختەوەو
بە دڵۆپە خاوەکانی باران ..
پێم خۆشە لە ڕستەیەکدا بمـرم
لەکراسی ،
شیعرێکی کۆنم بپێچــە
لەخەتەکانی گەڵای ڕێحانەیەک جێم بهێڵـە
سێبەرەکەی تەڕ بێتەوە ،
بە ئێوارەیەکی جـاران ...!!!