ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

 

(1)

ئەمشەو جیا لەشەوانیتر

کەزی شیعرێکم هۆنیەوە

وشەکانم دابەشکردووە

یەکیان دەکەم بەهەناسە

یەکیان پێخەفی نووستنەکە

یەکیان دەکەم بە پێکی ماچ

یەکیان گوڵی کراسەکەم

دەزانم تۆ دێیت 

لەنێو باخی خەیاڵ دەرمدێنی

دەبیت بەچڵ چرای ژوورەکەم

تاریکیمان هەرەس دێنی

(2)

قوفڵی دەرگاکە ئەکەمەوە..

پەنجەرەکە دائەخەم،

مۆمێک دائەگیرسێنم

جڵێکی سوور دەپۆشم

ئەمشەو...

پیاوە شێتەکەی ڕۆحم

دێت.