ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

منم ژەنەڕاڵی پاییز

منی هەرگیز ئۆقرە نەدیو

ژنەڕاڵ...ژنەڕاڵی هەزارەها داری رووت و

ملیارەها گەڵای وەریو

*

منم ژەنەڕاڵی پاییز...

کاسکێتەکەی سەرم هەورەو

ئەستێرەکانی سەرشانم چەند گەڵایەک بەڕەنگی زیو

پاڵتۆی بەرم کزەبایەو

شمشێرەکەم لقی درەختێکی رزیو

*

منم ژەنەڕاڵی پاییز

خوێنێکی زەرد بەنێو دەمارما دەگەڕێ و

چاوم هەر وەک هەور نمناک

تەنیا من بووم کە لە تابووتی شووشەدا

چەندین گەڵام سپارد بە خاک 

*

منم ژەنەڕاڵی پاییز

من بووم له گه ڵ زریانی بیرچوونه وه دا...که وتمه جه نگو

زۆرگه ڵام ده رهێنا له چنگ

من بووم شه وی گه لاکانم...

خسته ژێر باڵی تریفه و، ورشه ی گزنگ

*

منم ژەنەڕاڵی پاییز

پاییز به بی من هه تیوه و

من بووم وتم به ڵێ ته رمی نسێی سه وزه...

گه ڵای وه ریوی کۆچ کردوو

ته نیا منم که له میحرابی پاییزا...

بۆ گیانی زیندووی گه ڵاکان...