ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

له‌ پێناوت

شه‌ڕێكی زۆرم له‌ گه‌ڵ ژیان كرد

به‌ڵام ژیان بێ ڕه‌حمانه‌

له‌ ناو دڕك و داڵی مه‌ینه‌ت به‌ جێی هێشتم

شه‌ڕێكی زۆرم له‌ گه‌ڵ خودا كرد

به‌ڵام خودا وه‌ك ئه‌وه‌ی من ده‌ستكردی ئه‌و نه‌بم

له‌ میانی ئاسمان و زه‌وی به‌ جێی هێشتم

شه‌ڕێكی زۆرم له‌ گه‌ڵ قه‌ده‌ر كرد

به‌ڵام قه‌ده‌ر زۆر نامه‌رد بوو

وه‌ك ئه‌وه‌ی من نێچیرێك بم

له‌ ژێر چڕنووكی ئه‌زه‌لی داگیركه‌ران به‌جێی هێشتم

شه‌ڕێكی زۆرم له‌ گه‌ڵ خۆم كرد

به‌ڵام خۆمیش له‌ هه‌موویان سه‌گبابتر بوو

له‌ ناو جه‌رگه‌ی خوێنی یه‌كتر به‌ جێی هێشتم

شه‌ڕێ نه‌ماوه‌ من نه‌یكه‌م

هه‌تا دواجار شه‌ڕیش خه‌نجه‌ری ئه‌به‌دی

كوتایه‌ ناو قه‌دو پشتم

له‌ پێناو تۆ بۆ ئه‌به‌د من شه‌ڕی خۆم ئه‌كه‌م

كێ ماوه‌ ده‌ستی هه‌ڵبڕێ

من هێشتا كورد بوونم ماوه‌

تا هه‌تایه‌ بچێته‌ ناو شه‌وه‌زه‌نگی هه‌موو شه‌ڕێ

شەڕ....شیعری کەریم دەشتی

OCT 17، 2019، 3:59 PM

دەست خۆش هاورێ بەدەستم گەیشت

2:02 PM

( گوڵە ئەستیرە )

،،،،،،،،،   ،،،،،،،،  ،،،،

ئەمشەو تۆپەڵێک خەم و پەژارەو هەناسەی توڕە

سینگی شپرزەی خستۆتە کۆڵی

ئەم دڵە شێتەم بۆ داناسەکنێ

کێ ڕو ئەکاتە هەواری چۆڵی

،،،،،،،،،،،،، ،،،،،،،،،،

بەم شەوە ساردە، لە ژێر گوێسوانەی کوختی ژیا نما

کۆترێکی وێڵ بۆخۆی ئەگمێنێ

ئاخۆ بۆ یادو سەربوردەی عیشقە

یان واشەی ترسە ڕایئەچڵەکێنێ

،،،،،،، ،،،،،،،،،،،

کێ هەیە هێندەی کۆترو دڵی من

شەوانە یادی کۆچی یار بکا

 ناوێرێ دیدەم ڕوو لە ئاسمان کا

نەبا ئەستێرەی شەوی یەڵدای ژین

ڕوو زەردی تەمەن ئاشکرا بکا

،،،،،،،،،،    ،،،،،،،،،،،

بەم شەوەی بەفرو باران و کڕێوە

بەسەر ڕوخساری پڕ چرای شارا

پۆلە مەلێکی سپی ڕەت ئەبێ

ئاخۆ ئەمەشیان کۆچ و دابڕانە

یا یاخی بونی تۆپەڵێ دڵە

لە ناو جەنگەڵی ژین تەریو ئەبێ

،،،،،،،،  ،،،،،،،،،

ڕێژنەی بارانێک سەری هێناوە

لەم شەوە کپ و تاریکە داکا ت

گوڵە ئەستێرەش وا تیژ ڕەت ئەبێ و

تاریکی شەوی لە خۆی پێچاوە

،،،،،،،،  ،،،،،،،،،،،

ئاخۆ ئەم گوڵە سورەی نیوە شەو

ئەبێتە پێخۆر بۆ ڕێژنەی باران

یا لە ئامێزی چەخماخەیە کدا

ئەبێتە چەپکێ گوڵاڵە سورەو

ئەدرێ لە سینگ و بەرۆکی یاران