ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

من باوكم هه‌يه‌ .

دايكم ..

برا...

خوشكم هه‌يه‌.

من هاوسه‌رگريم كردووه‌ .

چوار منداڵم هه‌يه‌ .

دوو كوڕ،

دوو كچ .

كچه‌ گه‌وره‌كه‌م،

كچێكى هه‌يه‌.

واته‌ بومه‌ته‌ باپيره‌.

من هه‌موو شتێكم هه‌يه‌.

ته‌نيا نيشتمان نه‌بێت 

كه‌واته‌ من 

باوكم نييه‌ 

دايكم 

برا 

خوشكم نييه‌ .

من هاوسه‌رگيرم نه‌كردووه‌ 

دوو كوڕ و 

دوو كچم نييه‌.

كچه‌ گه‌وره‌كه‌م 

كچى نييه‌ .

من نه‌بومه‌ته‌ باپيره‌ 

كه‌واته‌ ،

من نيشتمانم نييه‌ 

من هيچ شتێكم نييه‌ !