ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بە کوچەکانی ئاگردا ڕێ ئەکا

وەک مناڵێکی شەڕانی،، ڕائەکا

ڕائەکاو ،،، سوێند ئەخوا ،،، بەکۆڵانە جوانەکانی غرورا ڕەتنابێ

سوێند ئەخوا،، بۆ گەمەی ئێواران

بەدوای عیشق و ئازارا وێڵ نابێ

خەونە کاڵ بوەکانی مناڵی

وەک هەرزەیی نیشتیمان لاسارەو

لەسەر خوانێکی ژەهراوی ،، پیکی ڕیسوایی هەڵئەدا

نیشتیمان پێناسەی نەفرەتەو

لەناو قەتماغەی برینێکا ،،، سڵاومان لێ ئەکا

وەک تۆفان لە دڵی شەوێکا

لە پەنای پۆلە مەلێکی پیکراودا ڕائەکا

نیشتیمان شیتانە ڕائەکاو

یاری بە غلۆر بونەوەی مانگ ئەکا

تریفە پەرت ئەکاو

ئەستێرە وەک بەردی هەڵماقۆ هەڵئەدا

خەتە ڕەشەکانی خۆکوژی ،،، لە جوغزی سنوردا دروست ئەکا

مانگ ئەکا بە بەردی ساپانێ و

تینو ش بێ ،،، قومێ ئاو

لە ناو لەپێ پەنجەکانیا بۆ سوتان هەڵئەکا

،،،،،،،، ،،،،،،، ،،،،

نیشتیمان ژەنەڕاڵێکی بەزیوەو

ڕائەکا لە چەپڵەو سرودی نەبەزین

لە بنکەی گومرگا ،،مل کەچی کەفەڵی پیاوێکە

ئایەتێک بۆ عیشق نازانێ

،،،،،،،،، ،،،،،،،،،،،

نیشتیمان چەند خۆشبون خەونوکان ،،،،؟

حزبەکان ئەلف و بێی گوناهەکانیان فێرکردین

ڕەنگەکان دەماری پیاوەتی و ئەخلاقیان سڕ کردین

لێنەگەڕان شەپۆلەکانی باڵق بوون

گوێ بۆ گۆرانی ئەو ماسیە تینوانە شل کەن

گۆرانی بۆ دەریا ئەڵێن

نیشتیمان وەک مناڵ وەنەوزێ بۆنوستن چێ ئەکا

عاقڵانە سەرخەوێ ئەشکێنێ و

شێتانە سێبەری خەونەکان پەرت ئەکا

نیستیمان ڕی دەکا وەک مناڵ

وەک باڵندە سرەکانی تۆفان ی نیوەشەو

لە ڕۆخەکانی گوماندا لە سەراب دەڕوانێ و

خۆی دەداتە دەست مەحاڵ