ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رۆژی دووشەمە (٤-١١-٢٠١٩) لە هەولێر. بەڕێز (حەمەی حەمە سەعید) وەزیری رۆشنبیری و لاوان بە ئامادەبوونی بەڕێزان (فەرهەنگ غەفوور) بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتیمان و ژمارەیەکی بەرچاو لە کەسایەتی و بەرپرسانی و هونەرمەندان پیشانگایەکی تایبەتی شێوەکاری بۆ هونەرمەند (د. عەلی حوسێن) لەژێر ناونیشانی (ئەڤین لە سیمفۆنیای رەنگەکانی د. عەلی حوسێن) کردەوە، کە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر- ب. هونەری شێوەکاری ئامادە کرابوو، کە چەندین تابلۆی رەنگاوڕەنگی هونەریی نمایش کرابوون، کە بووە مایەی سەرنج و سەرسامیی ئامادەبووان.

شایانی باسە کە هونەرمەندی شێوەکار (د. عەلی حوسێن) لە شاری کەرکووک لەدایک بووە و ئەندامی سەندیکای هونەرمەندانی کوردستان- لقی سلێمانی، ئەندامی یەکێتیی نووسەرانی کوردستان- لقی کەرکووک، ئەندامی شێوەکارانی جیهانییە و دکتۆرای لە زانکۆی ئیلز ئینترناشنال لە لەندەن وەرگرتووە. خاوەنی ١٤ پیشاناگای شێوەکاریی تایبەتە و لە زیاتر لە ٤٠ پیشانگای شێوەکاریی هاوبەش لەناوەوە و دەرەوەی کوردستانیش بەشداریی کردووە.