لە چاوی گوڵە نێرگزێکی
باغی دڵم
وەسفی جوانیت دەنووسمەوە
ئەوکاتانەی کە لیم دووری
دێر بەدێری وشەکانی
دەخوێنمەوە
من لە جامی عەشقێک
رژامە نێو پێکی مەستبونتەوە
وەک مەسیح و خاچەکەی
هێندە پەیوەست بوم پێتەوە
من بەبێ تۆ رێم لێ ونە
هەنگاوەکان نادۆزمەوە
پەنجەکانم سەرگەردانن
گەر دەستی تۆ نەبێ کۆنابنەوە
تۆ لە کۆێ بی دڵ لە وێیە
ڕەشمالی چوار وەرزەی هەڵداوە
دواین هەناسەم بۆ عەشقی تۆیە
ئەوە پەیمانە دڵ بەتۆی داوە