ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

لەگەڵ دابارینی

هەر دلۆپە بارانێک

من چەترم

نەبا تنۆکە بارانێک

یادگاریەکت بسڕێتەوە

ـــــــ

هەر گوڵێک ببینم

نیگام سەرنجی بۆ دەچی

بۆنەکەی هەڵدەمژم

وەڵی دڵم پێی ساردەبی

قەت تامو بۆی لە

ماچەکانت ناچی

ـــــــــ

ڕوخسەتم لەمانگ خواست

تا لەو بڵندیەوە بلێم

ئاگاداربە هەموو کەسێ

نرخی بینینی تۆی نیە

ئەوەم بۆ ئازیزێک نووسی