ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

رێگای كوردستان
رۆژی دووشەممە 2020/2/10 لەسەر قەڵای هەولێر هونەرمەندی شێوەكار مامۆستا (فەیسەڵا عوسمان) پیشانگایەكی تایبەتی خۆی كردەوە، بەشی زۆری تابلۆكانی مامۆستا بریتی بوون لە رەنگی ئاوی و ئەكریلیك، كە شێوازی بەكارهێنانی جیاوازبوو لەوانی پێشوو، زۆربەی تابلۆكان سروشتی بوون گوزارشت بوون لەو گەشتو سەیران و سەردانانەی مامۆستا بۆ ناوچە جیاوازەكان كە لەوێوە ببوونە ئیلهامی تابلۆكانی.
شایانی باسە ئەم پیشانگایە چواررۆژ بەردەوام دەبێت.