ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

وەرە با بەیەکەوە ، بەقوڵایی هەورەکاندا شۆڕبینەوە

بەیەکەوە باوەش لە تیشکە بەین

لەو دیو هەورە جیوەییەکانەوە

سێبەری ئێمەیان زامدار کرد،،،،،

،،،،،، ،،،،،،، ،،،

لە ژێر نینۆکەکانمانەوە سەرخەوێ بشکێنین

وەک شەپۆل خەون بە ڕۆخە لمینەکانەوە ببینە

منیش _ کات _ ە وەنەوشەیەکان هەڵدەکۆڵم

لە ناو جامێک مەی دا

خەونە بەردینەکانت دەنێژم

،،،،، ،،،،،،، ،،،

سەفەرێک لە خەونەکانەوە

بەرەو هەوارێکی ئەبەدی

هەوارێکی مەحاڵ

،،،،،،،،، ،،،،،،

ئێرە برینێکی ڕاخراوە

دوا موچڕکەی لەبار چونی پاکیزەیەکە

بە ناچاریش ،،دوو ڕێگەی تێک ئاڵاوین

قەڵغانێکی پەککەوتەو

شمشێرێکی ژەنگاوی

گوێ لە هەناسەی ناو سینگی هەورەکان دەگرین

قەرا قەرا ،،،، یەک

قەرا قەرا ،،، دوو

قەرا ،، قەرا ،، سێ

چاوشارکێ لە کۆڵانەکانی ئەو شارەدا دەکەین

لە ژێر تۆفانەکانا نەغرۆ بوون

بە چنگە ئاویەکانمان سەری یەکتری گر دەدەین

شەکەتیمان لە خەوێکی دوکەڵاویدا دەنێژین

لە ژێر ئەو ڕەشماڵانەی ،، بە ستونی هەڵم ڕاگیراون ،

شاپەڕی ماسیە ڕەبەنەکان ،، ختوکەی ،، گێسو کەلەکەو

شلکەی ڕانە کەوانەییەکانت دەدا

ئەوەتا بەیەکەوە،،، سەرگەرمی ئاڵۆشە پیرۆزەکانین

لە جوانی تۆو ،، دزێوی خۆم

سەروەری ڕابوردوو،، تێکشکانەکانی ئایندەمان

کیمیای شیعرو ،،، خوڕژنی حیلەو سمکوڵی ماینەکانی دوکەڵ

موچڕکی حەزەکانمان دەچنینەوە

خۆمان لەناو دەریاکاندا حەشار دابو

ماسیەکان فێریانکردین

لەناو لەپی حەزەکانمان ،، غوسڵەکانمان حەشاردەین

،،،،،،،، ،،،،،،،،، ،،،،

ئای گیتارە شکاوەکەی،،، چاخی ڕیتمە دۆراوەکانی باپیرم

ڕابونەوە دادت نادا

ئاوازە ژەنگاویەکانی تۆ ،،جەستەی تینوم ناخاتەوە کورەی سەما

ئەوەتا ،، لە ژێر دەریا ،، ئەشکەوتێ

بۆ خەونە ڕۆمانسیەکان ئەدۆزمەوە

ماڵێکی شکۆداردروست ئەکەم

بە شەپۆلە دژەکان دەم و چاومان دەشۆین

لەگەڵ ماسیەکان دەبمە ئاشنا

تا ئەو ڕۆژەی نەهەنگێ دێ و،،

مرۆڤ ئاسا قوتمان ئەدا

،،،،،،،،، ،،،،،،،،،،

ژیان سەرابە سەراب

بەختەوەری ،، سەرابە سەراب

لە ژێر نێڵەی هەورە تریشقەو

سامی ئەم هەموو چەقۆ ڕەشانەدا

بەردەوام بونیش مەحاڵە