ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئیناس و پیاوەكانی خەلیفە ناونیشانی ڕۆمانێكی نووسەر و ڕۆژنامەنووس شاخەوان برایم عەبدولایە كە لە ساڵی 2019 خستیە بەردیدی خوێنەران و ڕۆشنبیران , بەتیراژی 1000 دانە و لەلایەن چاپخانەی ڕۆكسانەوە چاپ كراوە.

ڕۆمانەكە لە هەشت بەش پێك دێت,هاوكات ناوەڕۆكی ڕۆمانەكە باس لە كچێكی ئێزیدی تەمەن 14 ساڵ دەكات بە ناوی ئیناس شەنگالی كە بەشێوەیەكی زۆر دڕندانە دەكەوێتە ژێر چنگی چەكدارانی داعشەوە وە لە هەمان كاتیشدا خێزانەكەی ئیناس بەشێوەیەكی دڕندانە لەلایەن چەكدارەكانەوە دەكووژرێن ,ئیتر تەنیا ئیناس لەو خێزانە دەمێنێتەوە ودەبێتە قوربانی سێكس بە دەستی چەكدارەكانەوە, كە هەرجارەو چەكدارێك یان خەلیفەیەكی داعش لەگەڵی جووت دەبێت كە لەكۆتاییشدا ئیناسی تەمەن 14 ساڵ كە لەسەرەتای بەهاری تەمەنی دابوو كەچی گورگە برسیەكانی سێكس توانیتان پەردە كچێنیە نازكەكەی خۆی لە دەست بدات , بەخوێندنەوەی ڕۆمانەكە بزەیەك لە نێو جەستەت بۆ درووست دەبێت بەهۆی ئەو ووشە پڕ لە ئازار و نامڕۆڤایەتیەی چەكدارانی داعش ئەنجامیان دا كە لەماوەی ئەو ساڵانەی ڕابردوو دا لە بەرامبەر سەرجەم مڕۆڤایەتی و بەتایبەتیش پێكهاتە مەسیحی و ئێزدیەكان كە هەڵبەتە ئازارێكی زۆر گەورەی بەدوای خۆی بە جێ هێشتووە كە بەشێوەیەكی ئاسان ناتوانرێت لە یاد بكرێت كە لە هەمان كاتیشدا دەتوانم بەڕۆژانی ڕەش و قێزەون هەژماری بكەم بۆ ژیانی مڕۆڤایەتی كە هەرچەندە ش ئەوكەسانەش مڕۆڤ بوون بەڵام تەنیا لە ڕووخسارەوە مڕۆڤ بوون بەڵكو ناخ و دڵیان لە گورگێكی دڕندەی بۆگەن دەچوو كەتەواوی سیفاتە ئەخلاقیەكانی مڕۆڤایەتیان لەدەست دابوو, گەورەترین قوربانی دەستی ئەم چەكدارە دڕندانە ڕەگەزی مێیەنەیە كە بوونە گەورەترین قوربانی دەستی ئەو چەكدارە دڕندانە هەروەها لە ئەنجامی هەر ڕووداوێك و كارەساتێكی دڵتەزێن ئافرەتان(مێ) دەبنە گەورەترین قوربانی لە ڕووی جەستەییەوە , بەهۆی ئەوەی ئافرەتانیان وەكو كۆیلەی سێكس بەكاردەهێناو لەگەڵ ئەوەشدا مامەڵەی كڕین وفرۆشتنیشیان پێوە دەكرا لە بازاڕی ڕەش, كە دەتوانم بڵێم بازارێكی گەورەیان درووست كرد بۆ ساغكردنەوی ئافرەتانی كەنیزە واتە ئەوانەی كە لە ئەنجامی جەنگ و جیهاد كردن وەكو دەستكەوتێك بە دەستیان هێنا, ئیتر ئەوانیش بە ئارەزووی خۆیان هەموو جۆرە كارێكی نامڕۆڤانەیان لەگەڵ ئەو ئافرەتانە ئەنجام دەدا.

ئەگەر سەیری ڕووداوەكانی نێو ڕۆمانەكە بكەین دەبینین نموونەیەكی دیار و زەقمان پێ پیشاندەدات كە ئەویش ژیانی ئیناسی شەنگالیە كە لە ڕاستیدا بە هەزاران ئیناسی دیكە لە ڕاستیدا بوونیان هەبووە كە كرابوون بە قوربانی دەستی ئەو چەكدارە دڕندانە, ئەگەر چی بەشێك لەو كچ و ژنانە ژێر دەستی داعش ژیانیان كۆتایی هات مردن وە هەندێكی تریش تووشی باردۆخێكی دەروونی مەترسیدار بوون كە ساڵانێكی زۆری دەوێت هەتاوەكو دەگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی خۆیان ڕەنگیشە نەتوانن جارێكی تر ژیانێكی ئاسایی درووست بكەنەوە, بێگومان ڕووداوێكی ئاسایی نیە بۆ كچێك كە لەژێر چنگی دڕندەیەك بێت بە ئارەزووی خۆی جەستەی بەكارهێنێت و بیلسێنێتەوە, یان لەپاشان بكەوێتە ژێر دەستی بە كۆمەڵ كە هەریەكەو وەكو گورگێكی برسی چنگ بۆ ئەندامێكی هەستیاری بدەن كە لەڕێگای ئەو ئەندامە هەستیارانەی كچەكانەوە گورگەكان ئارەزووەكانی خۆیان بەتال كردو بەبێ ئەوەی گوێ بدەنە ژیانی ئەو كچانەی ژێر چنگیان بەڵكو بە دڕندانە ترین شێوە مامەڵەیان لەگەڵ دەكرا.

داعش كێ بوون؟ ئامانجیان چی بوو:

داعش كورتكراوەی ناوی( دەولە أسلامیە فی عیراق وشام) كە لە سەرەتادا لە سوریاوە وەكو ڕەشەبایەكی مەترسیدار دەركەوتن بۆ ژیانی مڕۆڤایەتی و دواتریش گەشەی سەندو بەرەو عێراق و چەندین ناوچەی دیكە ڕۆیشتن, هەڵبەتە ئەم گرووپە یاخود ئەم ڕێكخراوە تیرۆرستیە بە زنجیرە تەواوكەرەكانی ڕێكخراوە تیرۆرستیەكانی پێشووتر دادەنرێت وەكو( قاعیدە و جوندو ئیسلام و بەرەی نوسرەو) بەڵام ئەوەی ئەم جارە بە ناونیشانێكی دیكەوە بەڵام هەمان ئایدۆلۆژیاو ئامانجی ڕێكخراوەكانی پێشووتر بەڵام ئەوەی داعش دەتوانم بڵێم زۆر قێزەونتر بوو كە لە هەموو بەهایەكی ئەخلاقی دەرچووبوون.

ئامانجی داعش لەوەدا بوو كەویستی دەوڵەتێك درووست بكات لە ژێر چەتری ئاینی ئیسلام وە جیهادكردن لە پێناو خودا بۆ سەرخستنی ئاینی خودا كە بە كۆتا ئاین دادەنرێت ئەویش ئاینی ئیسلامە هەربۆیە ئامانجی داعش ئەوەبوو كە خەڵكیان بەشێوەیەكی زۆر هێنایە سەر ئاینی ئیسلام بەتایبەتی ئەوانەی كە دووربوون لە ئاینی ئیسلام واتە بێ باوە ڕەكان ئەمەش لەدیدی ئەوانەوە كە خەلكیان ئارەزووی خۆیان جیادەكردوە ئەگەرچی هەركەسێكیش ملكەچی خۆی بۆ ئەم ئاینە دانەنابوایە ڕاستەوخۆ سەریان لە لاشەیان دەكردەوە كە ئەمەش بووە كارەساتێكی گەورە دژ بە پێكەوە ژیان و ئارامی چوونكە ناكرێت مڕۆڤێك بگرێت و بە زەبری هەڕەشە تۆ ئاین و فكرەكەی بگۆڕیت , ئەمە بەهەموو شێوەیەك جێگای باوەڕپێكردن نیە چوونكە مڕۆڤ ئازادە بۆ خۆی لەسەر چ ئاین و فكرەیەكە هەربۆیە بەبوونی ئەم جۆرە فكرە توندڕەوانە جیهان دەكەوێتە مەترسیەوە,ئەگەر چی ئەو چەكدارانە بەشێوەیەك هەڵخەلێتێنرابوون كە گوایە دەبێت جیهاد بكەن لەپێناو سەرخستنی ئاینەكەی خودا و لە ناوبردنی كافران و بێ باوڕان ڕاستەوخۆ خودا لە دونیایەكەی دیكە ئەو چەكدارانە بە بەهەشت و چەندین حۆری جوان جوان شاد دەكات كەئەمەش خۆی لەخۆیدا بریتیە لە یاری كردن بە ئەقلی مڕۆڤە بێ ئەقلەكان بەهۆی ئەوەی ئەگەر كەسێك خوێندنەوەی هەبێت و ڕۆشنبیر بێت ئەوە زۆر مەحالە بكەوێتە دوای ئەقلی ئەم جۆرە گرووپانەوە, هەڵبەتە من لە پێشووتردا وتارێكم بە ناونیشانی (چارەنووسی داعشە زیندانی كراوەكان بەرەو كوێ) بڵاوكردبوو كە ئاماژەم بەو داعشە یاخود ئەو نامڕۆڤانە دا كە ئێستا لەكووچی زیندانەكاندان بۆیە دەبێت ئەوانە زوو دەست بەجێ چارەسەرێكی ڕیشەیی بكرێن بۆ ئەوەی جارێكی تر بەشێوەیەكی تەندرووست بگەڕێنەوە نێو كۆمەڵگا یان ئەگەرنا هەموویان ژەهر خوارد بكرێن و كۆتاییان پێ بهێنرێت هەروەكو چۆن خۆیان كۆتاییان بەژیانی هەزاران خەڵكی بێتاوانیان هێنا بۆ ئەوەی جارێكی تر نەبنەوە مەترسی بۆ سەر ژیانی مڕۆڤایەتی وە ڕەنگە لەلایەكی تریشەوە ئەو پرسیارە درووست ببێت كە ئاخۆ بەكوشتنی ئەوانە چ سوودێكی دەبێت؟ بێگومان لەڕوویەكی ترەوە ئەگەر سەیری بكەین سوودێكی ئەوتۆی نابێت بەهۆی ئەوەی خۆ فكرە توند ڕەوەكە زیندوە واتە زۆر ئاساییە لە پاش چەندین ساڵی تر كەسانێكی تر درووست ببنەوە لەژێر ناوێكی تر و دووبارە خەڵكی بكەنە قوربانی بۆیە ئەم جۆرە پرسە هەستیارانە پێویستی بەوە هەیە كە لەڕیشەوە كۆتایی پێ بهێنرێت , هەرچەندە لەماوەكانی ڕابردو سەركردەی دیاری داعش ئەبوبەكر بەغدادی لە بۆسەیەك كوژرا كە ئەمەش هاوشێوەی كوشتنی سەركردە باڵاكانی دیكەی ڕێكخراوە تیرۆرستیەكان بوو هەروەكو ئوسامە بلادن و شێخ زانا و چەندین كەسی دیكە كە لەپاش ماوەیەكی دیكە ڕێكخرا و سەركردەی دیكە هاتنە گۆڕەپان و چەندین كارەساتیان لەدوای خۆیان درووست كرد.