ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

دوێنێ دووشەمە (١٧-٢-٢٠٢٠) لە هۆڵی میدیا، بەڕێز (سەلیم گەردی) جێگری بەڕێوەبەری گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر، بە یاوەریی بەشێک لە بەڕێوەبەرانی بەشەکانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتیمان، بەشداریی کردنەوەی پێشانگایەکی شێوەکاریی هاوبەشیان کرد، کە بەڕێوەبەرایەتی گشتی رۆشنبیری و هونەری هەولێر- بەشی شێوەکاری، بۆ کۆمەڵێک هونەرمەندی شێوەکاری کردبوویەوە. لە پیشانگاکەدا کۆمەڵێک وێنە و تابلۆی شێوەکاریی رەنگاوڕەنگ لە لایەن هونەرمەندانی بەشدار بوو نمایش کرابوون، کە جێی رەزامەندیی ئامادەبووان بوو.