ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 نازم حیکمەت/ ژێرکەوتوومەبە!

جەلال دەباغ کردوویە بە کوردی

(ژێرکەوتوومەبە!)

هەمووان سەرکەوتووەکانیان خۆشدەوێت

ڕقیان لە ژێرکەوتووەکان دەبێتەوە

ئەگەرچی ژێرکەوتووەکان

لەسەر هەقبن

یان هەڵەبن

بە هەرحاڵ هەمووان

رقیان لێیان

دەبێتەوە، لەبەرئەوە

ئەی رۆڵەی نیشتیمانەکەم

هەرگیز ژێرکەوتوومەبە

پێشکەوەو پێشکەوە لە چیاکان تێپەڕە

دەریاکان ببڕە

هەرگیز تەماشای دواوەمەکە

رێگەی ژێرکەوتووان پاشەوەیە

برادەرەکەم ئەمە تێبگە

بۆ ژێرکەوتووان مردن باشترە

لەبەر ئەوە ئەی رۆڵەی نیشتیمانەکەم

هەرگیز ژێرکەوتوومەبە.

----------------

(١) نازم حیکمەت ساڵی ١٩١٤ ئەم شیعرەی لە تەمەنی دوانزە ساڵیدا نووسیوەو لە ژیانی خۆیدا بڵاونەکراوەتەوە. ساڵی ٢٠٠٢ لەیادی سەد ساڵەی شاعیردا بە زمانی تورکی بڵاوکراوەتەوەو محمەد وەلید قەرین کە چیرکنووس و مامۆستای وەرگێڕانە لە زانکۆی جەزائیر کردوویە بە عەرەبی و گۆڤاری رۆشنبیریی جەزائیری لە ٣٠/١١/٢٠١٨ دا بڵاوی کردۆتەوە.