ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 سۆزی كچێك بۆ باوكە زیندانی كراوەكەی ...لەتابلۆیەكدا

نوسینی/ئەحمەد كامەران

دەربارەی سۆزداری و خۆشەویستی مڕۆڤەكان بۆ یەكتری مێژوویەكی زۆركۆنی هەیە كە هاوكاتە لەگەڵ درووست بوونی مڕۆڤایەتی لەسەر ئەم گۆی زەویەدا, ئەگەر چی جاروباریش ئەم پەیوەندییە سۆزداری و خۆشەویستیەی مڕۆڤەكان دەگۆڕێت بۆ پەیوەندەی ڕق و كینە كە دەرئەنجامەكەیشی زۆر ڕووداوی ناخۆشی لێدەكەوێتەوە لەنێوان مڕۆڤەكان ئەگەر چی لەپاشان پەشیمانی بەدوای ئەو مڕۆڤە توڕەیەدا دێت كە هەستاوە بەتوڕەیی و ڕەفتاری ناشرین بۆ بەرامبەرەكەی بەڵام لەكۆتایی دا كارەكە لێك ترازانی لێ كەوتۆتەوە , بۆیە دەبێت بەردەوام مڕۆڤەكان بەخۆشەویستی و سۆزدایەوە بۆ یەكتر بژین هەتاوەكە كۆتا چركە ساتەكانی ژیانیان , چوونكە دەرئەنجامی خۆشەویستی نێوان مڕۆڤەكان دەبێتە دڵخۆشی دڵەكان و بەخشینی ئاسوودەیی بەیەكتر و جوانكردنی سیمای كۆمەڵگا ... هتد

ئەگەرچی خۆشەویستی مڕۆڤ پێك دێت لە دوو ڕەگەز كە ئەویش نێر(پیاو) مێ(ئافرەت) ئەمە بە واتای ئەو نایەت كە خۆشەویستی تەنیا لە گۆشەی دڵداریدا كۆ بكرێتەوە كە ئەویش لەنێوان (كچ و كوڕدا)ڕوودەدات, نەخێر بەڵكو سنوری خۆشەویستی سنورێكی زۆر فراوانی لە ڕادەبەدەری هەیە كە هیچ پێوانەیەك ناتوانێت هەژماریان بكات هەرچەندە زۆر جاری وا هەیە دەبینین مڕۆڤ خۆشەویستی بۆ ئاژەڵێك درووست دەبێت كە ئەوەش شتێكی ئاساییە چوونكە ئەو مڕۆڤە لەكۆتایی دا سۆزێكی لەو ئاژەڵەو بینیوە بۆیە هەستی سۆزداری بۆی درووست بووە كەچی جاری وا هەیە سۆزی ئاژەڵێك بۆ مڕۆڤێك زۆر لەوە گەورەترە لە سۆزی مڕۆڤ بۆ مڕۆڤێكی دیكە, چوونكە مڕۆڤی وا بوونی هەیە كە بەردەوام ئارەزووی ئەوە دەكات مڕۆڤی بەرامبەرەكەی كەسێكی ڕەزیل و ڕیسواو كۆیلەی خۆی بێت یاخود بەردەوام هیوای ناخۆشی و دۆڕانی بۆ دەخواسێت لە ژیانی دا....

بەڵام دەربارەی سۆزی خۆشەویستی مڕۆڤەكان بەشی زیاتری دەكەوێتە بەر ڕەگەزی مێ(ئافرەت) كە بەردەوام خاوەن دڵێكی بەسۆزە بۆ خۆشەویستی, ئەمەش بەهۆی ئەوەی ڕەگەزی مێ(ئافرەت) دەبێتە پیرۆزترین ڕەگەز كە ئەویش بوونی بە دایك , چوونكە كاتێك ڕەگەزی مێ دەبێت بە دایك هەست و سۆزی خۆشەویستی زیاتر دەبێت بۆ بەرامبەرەكانی بەتایبەتیش بۆ منداڵەكانی كە ئامادەیە لەپێناویان دا هەموو شتێك بكات.

یەكێك لە نمونە جوانەكانی خۆشەویستی ڕەگەزی مێ كە پڕیەتی لە وەفاداری و قوربانیدان ئەویش لە تابلۆیەكدا بەدی دەكرێت كە لەلایەن هونەرمەندی شێوەكار( ڕۆبنزە)وە كێشراوە لەساڵی 1630ز كە ئێستا ئەو تابلۆیە لە مۆزەخانەی رایكس میوزایم لە ئەمستردام(هۆلەندا)یە.

تابلۆكە وێنەی پیاوێكی پیری زیندانی كراوە لەگەڵ كچێك كە لە هەمان كاتدا كچ و باوكن , دیمەنێك تێدا دەبینین لەنێو ئەو تابلۆیەدا كە زۆر تووشی سەرسوڕمانمان دەكات كە كچەكە مەمكی خۆی لەكراسەكە دەردەكات وبەمەمكەكانی شیر دەدات بە باوكە پیرە زیندانی كراوەكەی.

كێشانی وێنەی ئەو تابلۆیە لە ڕووداوێكی ڕاستەقینەی مێژوویی وەرگیرا لە ڕۆما , پیاوە پیرەكە ناوی (سایمۆنە) وە كچەكەش ناوی (پیرۆیە) سایمۆن سەركردەیەكی سەربازی ڕۆمایە كە لە جەنگێكدا شكست دەهێنێت لەبەرامبەر جێرمانەكان, ئیتر دەستبەجێ پاشای ڕۆما بڕیاری زیندانی كردن بۆ سایمۆن دەردەكات بۆ هەتا هەتایە, وە پاشای ڕۆما فەرمانی كردبوو كەهیچ جۆرە خواردنێكی پێ نەدرێت, بەڵام تەنیا كچەكەی بۆی هەیە سەردانی بكات بەمەرجێك هیچ خواردنێكی پێ نەبێت, بەڵام لەكاتی لەسەردانی كردنی پیرۆی كچی بۆ لای باوكی ڕاستەوخۆ بە مەمكەكانی شیر دەدات بەباوكی ,كەئەمەش وای لەسایمۆن كرد بەهێزتر بێت,ئیتر ڕۆژێكیان پاشای ڕۆما بەو كارەی كچەكەی سایمۆن دەزانێت , هەربۆیە زوو بڕیاری ئازادكردنی سایمۆن دەدات كە ئەمەش وەكو وەفایەك بۆ خۆشەویستی كچێك بۆ باوكەكەی كەبۆ دواجار ئەو تابلۆیە دەبێتە سیمبولێكی جوان بۆ خۆشەویستی و وەفاداری.

وێنەی تابلۆكە دیمەنێكی پڕاو پڕ لە تراژیدی و خۆشەویستی بۆمان نیشاندەدات , وە لەهەمانكاتیشدا پەیامێكیشمان پێ دەدات كە دەڵێت: مڕۆڤەكان ئەوكاتە جوانن كە هەست و سۆزی خۆشەویستیان بۆ یەكتری دەردەبڕن و دووردەكەونەوە لە هەموو جۆرە ڕق و كینەیەك, وەكو لە دیمەنی ئەو تابلۆیە بینیمان ئەوەیە كە خۆشەویستی كچێك بۆ باوكەكەیەتی كە لە كووچێكی زیندان دایە, هەركاتێك خۆشەویستی لەنێوان مڕۆڤەكان كۆتایی هات و گۆڕدرا بۆ ڕق و كینایەتی ئەوكاتە ئیتر دەبێت بڵێن مڕۆڤایەتی كۆتایی هات.

لە تابلۆكەدا دیمەنێكی تر بەر چاومان دەكەوێت ئەوەیە كە ڕەگەزی مێ (ئافرەت) چەند ڕەگەزێكی بەوەفان كە توانیویانە هەتاوەكو تاڕادەیەكی بەرچاو سۆز و خۆشەویستی بڵاوبكەنەوە , بەڵام ئەوەی كە جێگای داخە لەلایەن بەشێكی زۆری پیاوانەوە خوێندنەوەو تێڕوانینیان بۆ ئافرەت لە گۆشەیەكی جەستەدا كۆی دەكەنەوە واتە تەنیا بۆ ئارەزوو سێكسیەكان لێیان دەڕوانن كەئەمەش بیركردنەوەیەكی هەڵەیە كە دەبێت بەپێچەوانەكەیەوە بیر بكرێتەوە لەبەرامبەر ڕەگەزی مێ(ئافرەت) چوونكە لەكۆتایی دا مڕۆڤ لە دوو ڕەگەز پێك هاتووە ئیتر پێویست بەوە ناكات هیچ كام لە ڕەگەزەكان خۆی زاڵ بكات بەسەر ڕەگەزێكی تر بەڵكو دەبێت هەردووكیان لە یەك ئاستدا بن و شان بەشانی یەكتر لەسەر ئەم گۆی زەیەدا درێژە بەژیان بدەن و سۆز و خۆشەویستی بڵابكەنەوە بۆ یەكتری...