ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 کەریم دەشتی/ سەردەمی خەمگینی 

ئای كە ماندووم

من هەر گۆرانی ئەڵێم و ڕەشەباش هەرئەگڤێنێ 

من هەر تیشك كۆ ئەكەمەوە 

تاریكی هەر ئەلوورێنێ 

من ورد ورد جوگەلەی ئاوەكان بۆ كێڵگەكان ئەكەمەوە 

ئاگری مەرگیش كانییەكان ئەوشكێنێ 

دانەوێڵە بۆ مەاەكان بە حەوشەی شیعر وەرئەكەم 

ئاو بۆ كوختی سەر پەنجەرەكەم دائەنێم 

لەگەڵ باخەوانەكان دائەنیشم 

باسی دواڕۆژی یاغ ئەكەم 

لە گەڵ كۆتر دائەنیشم 

ئەمەوێ بزانم بۆچی لەم سەردەمە خەمگینەدا 

هێندە بەتاو ئەگمێنێ 

ئای كە ماندووم من هەر گۆرانی ئەڵێم و 

ڕەشەباش هەر ئەگڤێنێ