ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 ڕۆژ هەڵەبجەیی/ یەقین

(۱)

لەدەسەڵاتی دیکتاتۆرەکاندا،

کۆنترین کۆیلەیە،

کورسی

(۲)

لەسەر گاشەبەردێک بەیەک تەکان،

دەگاتە بڕبڕەی ئاسمان،

باز

(۳)

بەگرتنی قۆچەکانی،

هاروهاجی لەبیر دەچێتەوە،

گا

(٤)

تانجییەک دەگاتە نێچرێک،

تەپوتۆزێک تژی لەناڵین،

ڕاو

(٥)

لەتەنگەبەرێک لەدایک دەبێ،

کەچی پانتایی ئاسمان لەباڵەکانیا

هەڵۆ

(٦)

تاریکی پەلامارم دەدا،

کەبیر لەتۆ دەکەمەوە

داگیرسان

(۷)

هەمیشە لەدڵدا کەرەنتینە،

چوون کۆیلەی ئینجانە

عیشق