ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

بەنێو جەستە و گیانی خۆمدا

بە نێو خەوتن و دانیشتن و ھاتوو و چوومدا 

شۆڕ دەبمەوە 

دەستیان چووتە خوێنم

گاھێ بە شەڕ دێن و

گاھێ ئاشت دەبنەوە

گاھێ خواردنە خۆشەکانم لێ پەرت دەکەن

گاھێ خواردن و خواردنەوەکانم لێ دەڕێژن

خەون و ڕوانینە سادەکانم

لە چاڵی نا ئاگایدا دەنێژن

جارێکیش خوانی سەردەمیانەی زێڕێنم بۆ دەڕازێننەوە

بەرەو دنیای تازە و کەپیتاڵم دەبەنەوە

نازانم من بکوژی ئەو دڵە خۆشخوانەی خۆمم

کە لە قەفەزەی سینگم دایە

یان سەوداسەری ئازادییەکم

ھەمیشە گوللەم بە سەری خۆمەوە نایە