ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عەلی رەزا گەرمیانی لە والی خۆی ئەمەی نووسیوە

ئەم وێنەیەم لە واڵی کاک ئاری نەجمەدین وەرمگرتووە. ئەوەی کە بەلای منەوە زۆر سەرنج ڕاکێشە ئەوەیە ئەم دێمەنە لە کاڕێکێ ھونەری ئنستڵەیشن تۆکمە ئەچێت لە شێوازی ھەڵواسینی جل و بەرگەکان واتا خاونی کەسی دوکاندار بێ ئاگایدانە ئەو وێنە زھنیەی کە لە ناوی یدا ھەیە و خۆی گرمۆڵە کردوە وە ئەم جۆرە لە داڕشتنەی ڕێکخستوە، ھەڵبەتە ھەر یەکە لە ئیمە ئەم وئنەیە بیبینێت ڕێک دەمانباتەو سەر شێوازی ھەڵواسینی یاخود چۆنێتیی لە سێ داردانی تاکی کورد بەتایبەتی لە لایەن ڕژێمی ئیرانەوە کە ڕۆژانە جەستە بەجلی کوردیەوە بە ھەوڵواسڕاوی ئەبینین. ھەڵبەتە میدیا ڕۆڵێکی سەرکی ئەبینیت لە چۆنێتی گواستنەوەی جۆری رووداوەکە کە ئەمەیش دبێتە ھوی تۆمارکردنی دێمەنی تاوانەکە لە عەقڵی نائاگایی ئیمە واتا ڕاستەخۆ یان ناڕاستەوخۆ لە زاکیرەی ئیمە خۆێ جێگیردەکا وەک یادەوەری تڕاومی دەمێنیتەوە بێ گێودانە خۆاست، وە دواتر لە واقیعدا خۆیی مانەفێست ئەکات بە جۆڕێک لە جۆرەکان.

شوێنی گشتی کارەکە واتا بەرکەوتەی کارەکە لە گەڵ چاوی عەوام، کە ئەمەیش دەبێتە ھۆی بەدیارخستنی یادەوەری ھاوبەش و کۆمەڵ. واتا ھەڵواسین و لە سێداڕەدانی تاکی کورد لە ناو ئاپوڕەی عەودمدا بەجۆڕێک دی لە غیابی جەسەتە لە لایەن دوکاندارێک ئەمە دێمەنە خۆێ دوو بارە ئەکاتەوە.