ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1)

کوێرە ڕێگاکان بەناو تاشەبەردەکا،

پێشبڕکێ دەکەن،

مار

(2)

ئاشقی خواردنی تەرمەکانە،

لەشەڕگەدا

قەلەڕەش

(3)

ژەنگ هەڵدێنێ،ئەگەر

کێلان نەکاتە ماڵی

خەنجەر

(4)

ئەگەر نەبێتە گۆچانی کۆشک،

کۆشک چاوەڕێی ڕووخانە

دیوار

(5)

دەگرین ،پێدەکەنن

لەعیشق نازانن،

بووکەشوشەکان

(6)

کەنیگای تۆم بینی،

خۆمم لەبیرچوو

ئەوین

(7)

لەدووڕیانی جۆگەلەو درەختا،

خەوی لێ کەوتووە

حەقیقەتێک