ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

(1)

شێوەکارێک هەموو

کورسییەکانی کوژانەوە،

دواجار کورسییەک

لەهزریا هەڵنیشت،کورسی

بووە پەپوولە ژنێک!

(2)

شاعیرێک بەدووکەڵی جگەرەکەی،

ژنێکی چێکرد،

دووباڵ لەکەمەریا،

ئاسمانیش نووچیدا !!

(3)

ژەنیارێک لەژێر چەترێکا عاشق بوو،

کەخۆری ژنێک باری،

دڵۆپ دڵۆپ چەتر ،

بووە میلۆدیا!!!