ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

بمبینه‌..

چۆن وه‌ك گه‌ڵایه‌كی پایزی

ڕه‌نگم زه‌رد هه‌ڵگه‌ڕاوه‌و

به‌ده‌م كزه‌یه‌كی شه‌ماڵه‌وه‌

هه‌زارفرسه‌خ له‌ژیان دورده‌كه‌ومه‌وه‌و

سه‌دان هه‌نگاویش له‌مردن نزیك ده‌بمه‌وه‌

كه‌چی وه‌ك دره‌خته‌كانیش هیچ به‌هارێك

ناژێمه‌وه‌وهه‌رزوده‌بم به‌ڕابوردوو

نه‌باران به‌رگی غه‌مم ته‌ڕده‌كات وده‌مكاته‌وه‌به‌خۆم

نه‌ژیان ده‌یه‌وێت ده‌ستم بگرێت بۆئه‌وه‌ی نه‌كه‌وم

نه‌تۆش ئاگایه‌كت له‌ودڵه‌یه‌كه‌وه‌ك ئه‌م نیشتمانه‌

ده‌یان به‌ش وكوچه‌وكۆڵانی لێ دروست كراوه‌و

له‌برینێك خوێن ده‌چۆڕێ وبرینێك سارێژنه‌بوه‌

ده‌یان برینی تریشی له‌سه‌ردروست كراوه‌وده‌كرێ

خۆشت ده‌زانی هه‌رخۆت وخۆت مه‌ڵهه‌می گشت

برینه‌كانمی....