ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ئا...ئەوەخۆیەتی

شیتەڵی بەڵگەنامەی

لەسێدارەدانی هاوسەرەکەی دەکات٫

پەنجە بەسەر دێڕەکانیدا دەهێنێ و

بەدواى هەڵەیەکدا دەگەڕێ...

ئەوژنە کۆڵەوارە

بەڵام٫

دەزانێ هاوسەرەکەی

بەفەرماندەی گوت: نا...

ئەوژنە

لەتوانایدانییە بخەوێ٫

بیرلەخۆر دەکاتەوە

کەپاشچەن کاتژمێرێکیدیکە٫

تیرێژ دەهاوێژێت

بەسەر کێڵگە بچکۆڵانەکەیدا...

ئەو بیر لە تاکەچێڵەکەی دەکاتەوە

ئەوەی دوێنێ ئێوارە دۆشیویەتی٫

بیرلە سەوزەواتەکەی دەکاتەوە

ئەوەی لەپشتی ماڵەکەدا چاندوویەتی...

ئەرێ...

بەشی رۆژێکى دەکات؟

ئەرێ... 

هەموو مریشکەکانی خستۆتەوە کۆڵیت؟!

بێگومان دەبێ هێلکەبکەن؟!

ئەرێ...

دەبێ ئاوەکە بەشی بەیانیش بکات؟!

بەڵام...

هەر چوارمنداڵە بچووکەکەی٫

وا لەخەوێکی قووڵدا نقومبوون؟!

خەون بەگەڕانەوەی

باوکە ئۆغرکردووەکەیانەوە دەبینن٫

کەرۆژگارێکە بەجێی هێشتوون؟!

شیعری: موحەممەدحوسێن موهەندیس

لەعەرەبییەوە کورداندن:

موحەممەد حوسێن موهەندیس و

هیوا کەریم مەلا