ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

عومەر خدر 

«كتێبفرۆش» نوێترین رۆمانی چاپکراوی نووسەر و رۆماننوس «سابیر رەشید»ە لە بەرگێکی جوان و لە شاری تارن چاپکراوە. رۆمانەکە کە لە ٢٩٦ لاپەڕەی قەبارە ناوەندی پێک دێت، باس لە کێشەی سیاسی و کۆمەڵایەتی رۆشەنبیری ناو کۆمەڵگای کوردستان دەکات لەسەردەمی رژێمی بەعس و سەدامی دیکتاتۆر .

بڕیارە لە ماوەیەکی کەم لە کتێبخانەکانی ھەولێر و شارەکانی تر بڵاو بکرێتەوە .

شایەنی باسە نووسەر «سابیر رەشید» ، لەدایکبووی شارۆچکەی شەقڵاوەیە ، ئێستا لە شاری ھەولێر دادەنیشێ . 

خاوەنی چەندان کتێبی چاپکراوە لە چیڕۆک و رۆمان و لێکۆڵینەوەی رەخنەیی.