ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

 

ئاو، وەڕەس نابێت و بە نێردیوانی بروسكەدا سەردەكەوێت.

بە سێڵاوەكانی دەڵێ: تا ژیان هەیە، ئێوە شیباو تریفەكانی خودا ئاوبدەن.

بە ڕێگەی گەڕانەكاندا، چڕنوكی ئاینەكان بنوسنەوە.

ئاو، وەڕەس نابێت،

لە ڕێژنەكانیدا تابلۆی پێغەمبەرانە وێنا دەكاو ڕووتی شەڵاڵی چێژ دەكات.

بە گۆرانی ئاسماندا دەڕژێت.

بە سێبەری دەستەكانی (با)، دەنوسێت.

بە قایلبوونی ڕەنگەكان، جارەكانی ئۆرجازمی خوڵقاند.

تەڕبوونی هەتاوی گل داوەتەوە بۆخۆی، بە ڕووتی بە بەر دەمی خودادا ڕەت دەبێت.

عەورەتی ئاو، تابلۆی ماچ و جووتبوونی هەورەكانە!

سیمای ئاو، لەرینەوەی تەلەكانی ڕۆح و ماچی سپێدەكان و وەڕەس نەبوونی گۆرانیەكانە.