1
ده‌مترسێنی،
پێتوایه
كهبێكارم ده‌كه‌یت،
ده‌مترسێنی،
تا له‌به‌رده‌متا چۆك دابده‌م.
ده‌مترسێنی،
پێتوایه،
كه بێنانم ده‌كه‌یت.
وه‌ك كۆیله‌یه‌ك گوێڕایه‌ل ده‌بم.
ده‌مترسێنی،
من نا‌ترسێم.
هیچم نییه له‌ده‌ستی ده‌م.
تا بترسێم.
ده‌مترسێنی،
تۆ پێتوایه،
من ده‌ترسێم،
له‌خه‌بات و تێكۆشاناڕادهوهستێم.
چیت له‌ده‌ست دێ
چی شك ده‌به‌ی،
نامترسێنێ،
بۆ به‌ده‌ستهێنانی مافی ڕه‌وا،
له‌م خه‌باته،
بۆ چركه‌یه ڕاناوهستێم ، نایه‌مه دوا .
2
ده‌زانم،
لهدهستتدێ.
بێ نانم كه‌يت.
بێبه‌ش له خۆشگوزه‌رانى و
بێ كارم كه‌يت.
ده‌زانم له‌ده‌ستت دێ،
ژيانم لێبكهيته دۆزه‌خ،
به ئاگرى ڕق و كينه‌ت بمسوتێني.
ده‌زانم،
هه‌موو شتێكت لهدهستێ.
به‌ڵام،
له‌بيرت بێ،
ئه‌وه‌ى هه‌مه و نيمه
بازووى بير و تێكۆشانمه
تۆ ناتوانى،
په‌ي پێ بهريت
ڕۆژێك هه‌ردێ،
له‌گه‌ڵ ده‌سته‌ى هاوڕييانا
هێز و بيرمان،
ده‌بێته يه‌ك
دونياى خۆمان
بۆ ژيانمان ده‌گێڕينه‌وه.
ئاسمان پڕ ده‌كه‌ين،
له‌هاوار
لههاوارێ
تا ژيان بێت
كپ نابێته‌وه