ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

ده‌ریای سپی

ئەم شارە 

وەک کەشتی

لەناو دەریایەکی سپیا وەستاوە 

بەفر

رەنگەکانی تری

لەناو خۆیا ون کردوە 

قەلە ڕەشەکان

وەک ئەوانەی

بەدوای کانزادا ئەگەڕێن 

لەبرسا

بەدوای رەشای زەویا 

بەدەنوک بەفر هەڵئەکۆڵن 

ئەوەی لەم شارە

بەزەویەوە نووساوە 

بەرگی سپی بەباڵا بڕاوە 

تەنیا گەروی دوکەڵکێشەکان

هەناسەی ڕەش دەرئەدەن