ئەمە بڵاوبكەوە
FaceBook  Twitter  

محەمەد ماغوت

و . عه‌لی قادر

لەکتێبی : خۆرهەڵاتی عەدەن خۆرئاوای خودادا......ئەڵێت 

هەزارو چوارسەدساڵ بەرلەهەزارو چوارسەد ساڵەوە لەچۆڵەوانیا ئەژیان ولەژێر دەوارا ئەنووستن، بەسوتانی رۆن وچیلکەو چێواڵ شەویان روناک ئەکردەوە. بێجگەلە شوانکارەی وپەلامارودیل گرتن هیچی تریان نەئەزانی. بەخۆڵ تاراتیان ئەگرت ودەست نوێژیان ئەگرت. ولەگەڵ یەکترا شەریان ئەکردو یەکتریان ئەکوشت و یەکتریان دائەپڵۆسی و ژن وژنخوازیان ئەکرد. بەرلە هەزارو چوارسەد ساڵە چیرۆک وبەسەرهاتەکانی خۆیان وقسەکانیان بۆ بەجێ هێشتین وتیان ئەمانە پیرۆزن وەک ئەوانەی بەرلەخۆیان وتبویان ودوای هەزارو چوارسەد ساڵە پێویستە لەسەرمان وەک ئەوان بیربکرینەوە، وەک ئەوان خۆمان بپۆشین. وەک ئەوان بژین ، وەک ئەوان شەربکەین ، وەک ئەوان ژن وژنخوازی بکەین. هەزارو چوارسەد ساڵ لەساختەکردنا . داومان لێ ئەکەن هەرچیەکمان پێگەیشتوە بروای پێبکەین وئێمە هەتا ئێستا ساختە ئەبینین. هەزارو چوارسەد ساڵە لەپشت ڕێبەرەکان و چیرۆکەکانیانەوەخۆیان پەناداوەو.... شتێک لەراستیەکان نازانین و....پێویستە لەسەرمان لەژێر عەباکانی ئەوان دەرنەچین. کەبەرێوەمان ئەبەن وگوێ رایەڵیانبین، لەوانەوە فێربین وتۆڵەیان بکەینەوەو لەگۆڕنانیانا لەگەڵ دارەمەیتەکانیانا برۆین ولەسەر گۆڕەکانیان شیوەن بکەین وهەتا ئەمرۆ سەردانی گۆرەکانیان بکەین. هەزارو چوارسەد ساڵە ئەوەی وتویانە ئێمە رونکردنەوەی بۆ ئەکەین وبۆچی وتویانەو مەبەستیان چیبووە، هەزارو چوارسەد ساڵە نزاو پارانەوە ئەکەین دژی پێکهاتەی جولەکەو گاورەکان (فەلە) بۆ ئەوەی پەرتەوازەببن ونیشتمانیان نەمێنێت وژنەکانیان بەدیل بگرین. ئەوەمان بۆنەگونجاو ژنانی موسڵمانان بەدیل گیران. هەزارو چوارسەد ساڵە نوێژی باران ئەکەین وباران بێجگە لەوڵاتانی ئیسلامی جیهانی داپۆشی. هەزارو چوارسەد ساڵە رۆژو ئەگرین و رگی سەرۆکەکان زل ئەبێت وکێشیان زیاد ئەکات، ئەی گەلی خەوتوو. ئەوەی نوێژی لەپێناوا ئەکەن ودوعاو نزایان لێ ئەکەن، گەیشتنە بۆشایەکانی ئاسمان ولەسەر روبەری مانگ نوستن وگەردیلەیان لەت کردو چرکەیان دابەش کردو شۆرشی ژمارەیان داهێنا، ئێوە هەتا ئەمرۆ هیچتان نەکرد جگەلە شۆرشی ئەندامی زاوزێ و وتنەوەی شێوازی چوونە ناو تەوالێت و.... بێجگەلە ژن وسەگی رەش چ شتیکی تر دەست نوێژ بەتاڵەکاتەوە. کاتێک زاناکانتان کۆششیان کرد گەیشتنە جەنگین لەپێناوی ژن هێنان وکوشتنی خزمەکاناو متمانەکردن بە رابەرەکان و دواماڵاوای ژنی مردو.....کۆمەڵیک پەرتوکیان دەربارەی رەفتارو بێخەوشی پێغەمبەرێتی و ژن مارەکردن وئاژەڵەوە نووسیوە. ئەی گەلی خەوتوو ئایا هزرمان مافی ئەوەی نیە سوودمەندبێت لەم لێشاوی زانست وزانیاری تەکنۆڵۆجیایەی دەورەی لێ داوین . ئایا پێویستە لە هەزارو چوارسەد ساڵەوە هزرمان لەسەرئەوە بوەستێت و هەرلەو هەموو زانستانە بخواتەوە کە بۆ هەموو سات وشوێنێک چاکە.... هەروەک بانگەوازی بۆ ئەکەن و ئەگەر چاكە بۆچی بەدواکەوتوی ماوێنەتەوەو بۆچی وڵاتانی رۆژئاوا لێیان وەرنەگرت. کاتێک ئەسپ بۆ زەوی کێڵان دائەنێن وگوێ درێژ بۆپێشبرکێ. بەرهەمی باش بەدەست ناهێنین و گرەوویش نابەینەوە